ئهژین ابراهیم سالح؛ ئومێد بهرزان برزۆ
پوخته
ئهم تیۆرییه له زمانی ئینگلیزی به، (The role and reference grammar) ناو دهبرێت لهزمانی كوردیدا زاراوهی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئهم تیۆرییه له زمانی ئینگلیزی به، (The role and reference grammar) ناو دهبرێت لهزمانی كوردیدا زاراوهی رێزمانى ڕۆڵ و ئاماژه یان رێزمانى ڕۆڵ وسهرچاوهی بۆ بهكار دههێنرێت. بە پێچەوانەی تێڕوانینی چۆمسکی، ڕێزمانی ڕۆڵ و ئاماژەدان بە زمان وەک سیستەمێک بۆ کرداری کۆمەڵایەتی پەیوەندی و لێرەوە شیکاری ڕۆڵی پەیوەندیکردنی پێکهاتە ڕێزمانییەکان لەبەرچاو دەگرێت كه لەم تیۆرەدا ڕۆڵێکی جەوهەری دەگێڕن. ئەوەی چەمکی ڕێزمانی RRG لە شێوازى پێوانەيى جیا دەکاتەوە، ئەو بۆچوونەیە کە دەڵێت پێکهاتەی ڕێزمانی ناتوانرێت شي بكرێتەوە يان لێي تێبگەين ئەگەر لە ڕێگەى گەڕانەوە بۆ ئەرکى واتادارى و پەیوەندیدارەکانی نەبێت. دروستكردنى ڕستە بابەتێكى ڕستەسازی سەربەخۆ نییە، بەڵكو بە شێوەيەك سەيردەكرێت كە دروستكردنى ئەو ڕستەيە تا ڕادەيەك بەندە بە هۆكارى واتاییهوه. بۆ پێكهاتهی زانیاری دوو لایەنی هەیە کە پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە. یەکەمیان دۆخی زانیاری یان چالاکیی ئاماژەکان و ئەوانی تر ئەو پەیوەندییە پراگماتیكیانهیه کە بەهۆی ئاماژەکان و ئهوهی لە نێوانیاندایه دروست دەبن.